مافی مرۆڤ
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ/نووسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی بەشداریکردن لە پانێڵی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان
نهتهوهی کورد kurdnation
10 مانگ و 12 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 59 خولهک لهمهوپێش
12933 جار خوێنراوهتهوه
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ/نووسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی بەشداریکردن لە پانێڵی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان
ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی 2020/7/21, بەڕێوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی (صابر عبدالله كریم) و جێگری بەڕێوەبەری نووسینگە (احمد حمە صدیق محمد) لە سەنتەری ڕۆشنبیری سەرا بەشداریان کرد.
لە پانێڵێک لەژێر ناونیشانی (ماددەی هۆشبەر هەڕەشەیەکی مەترسیدار لەسەر ژیان و بوونمان) کە گرووپی هونەری خێزان بە هاوکاری دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان, بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕێکیانخست بە مەبەستی پێدانی زانیاری و هۆشیاری چۆنێتی خۆپاراستن و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان لەناو کۆمەڵگەدا.
لە کاتێکدا کە زیادبوونی ئەم ماددانە خەریکە دەبێتە مەترسیەکی جدی و گەورە لەسەر ئایندەی تاک و خێزان و کۆمەڵگەکەمان بە شێوەیەکی گشتی.