04 حوزەیران 2026
نوێترین
بیروڕا

دەسەڵاتی پاشایەتی نەک هەردەبێ لە کایەی دەسەڵات دووربخرێتەوە، نەک هەر دەبێ لە گۆڕەپانی سیاسی دووربخرێتەوە

نووسینی ئەحمەد شێربەگی 10 مانگ و 13 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌ 34024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
دەسەڵاتی پاشایەتی نەک هەردەبێ لە کایەی دەسەڵات دووربخرێتەوە، نەک هەر دەبێ لە گۆڕەپانی سیاسی دووربخرێتەوە

هیچ چاکسازییەک، هیچ پاککردنەوەیەک، هیچ دەنگێک ناتوانێت شەرعیەت بە دەسەڵاتی پاشایەتی بدات

هیچ مرۆڤێک لەسەر ئەم زەوییە مرۆڤێکی تەواو نییە. یان هەموومان یەکسانین، یان کەس مرۆڤ نییە.
دەسەڵاتی پاشایەتی نەک هەردەبێ لە کایەی دەسەڵات دووربخرێتەوە، نەک هەر دەبێ لە گۆڕەپانی سیاسی دووربخرێتەوە، بەڵکو دەبێت لە یادەوەریی کۆمەڵگاش دا دەربکرێت.
وەک سکچوونێک کە لە قووڵایی جەستەوە هەڵدەستێت، دەبێت لە مێشکی خەڵکدا بسڕدرێتەوە، نەک تەنیا لەبەر ئەوەی دژی کۆمارە، نەک لەبەر ئەوەی لەگەڵ دیموکراسیدا ناگونجێت، نەک لەبەر ئەوەی لەگەڵ سەردەمدا نایەتەوە،، مەسەلەی سیاسەت نییە بەهیچ شێوەیەک، بەڵام بەو هۆکارە بنەڕەتییەی کە پاشایەتی، لە جەوهەرەکەیدا، سووکایەتییە بە مرۆڤ، پاشایەتی زەلیلکردنێکی بناخەکانی کەرامەتە، ئاپارتایدە، توندوتیژییەکی ڕەمزییە بەرامبەر بە یەکسانی.  چەسپاندنی پێکهاتەیەکی بێ ئەخلاقییە کە تێیدا بەهای مرۆڤایەتی نەک لە تێگەیشتن، نەک لە ئازارەوە، بەڵکو لە ڕەچەڵەک و خاوەندارێتییەوە سەرهەڵدەدات.
 
هیچ چاکسازییەک، هیچ پاککردنەوەیەک، هیچ دەنگێک ناتوانێت شەرعیەت بە دەسەڵاتی پاشایەتی بدات، هەروەک چۆن کۆیلایەتی بە پۆشینی جلوبەرگی مۆدێرن ناگۆڕدرێت بۆ ئەرکێکی مێژوویی. دەبێت پاشایەتی لە ڕۆحی کۆمەڵی نەتەوەیەک، لە زمان، لە یادەوەری، لە ڕستە، لە نوکتە، لە نۆستالژیا، لە یادەوەری نەتەوەیی، وەک سکچوونی ویژدانێکی بەئاگابوو، وەک ڕشانەوەیەک بێتە دەرەوە. تا ئەو ڕادەیە تاجێک لە خەڵەوتگەکانی مێشکیش دا بیری لێنەکرێتەوە.
 
هیچ مرۆڤێک لەسەر ئەم زەوییە مرۆڤێکی تەواو نییە. یان هەموومان یەکسانین، یان کەس مرۆڤ نییە.

لاپه‌ڕه‌کانمان

چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت