پەیامی بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان بەبۆنەی ٨ی مارس
پاراستنی مافەکان: دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و یاسایی بۆ ژنان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە توندوتیژی و نادادییەک، لە کارە لەپێشینەکانی بزوتنەوەکەمانە.
پەیامی بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان کچ و ژنانی تێکۆشەری کوردستان..
پارێزەرانی ئازادی و یەکسانی..بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی تەواوی ژنانی جیهان و بە تایبەت ژنانی سەربەرز و کۆڵنەدەر لە هەموو پارچەکانی کوردستان دەکەین.
ئەم ڕۆژە تەنها یادکردنەوەیەکی ساڵانە نییە، بەڵکو هێمای تێکۆشانێکی بەردەوامە بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و یەکسانی ژنانی کورد لە مێژووی خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانیماندا، نەک هەر پەروەردەکارێکی دڵسۆز بوون، بەڵکو لە سەنگەرەکانی بەرگری و کایە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانیشدا پێشەنگ و سیمبولی خۆڕاگری بوون.
ئێمە لە (بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان) لەو بڕوایەداین کە هیچ کۆمەڵگەیەک بەرەو ئایندەیەکی گەش هەنگاو نانێت ئەگەر ژنان تیایدا خاوەن پێگەیەکی بەهێز و بڕیاردەر نەبن.لە چوارچێوەی دیدگای سیاسیماندا جەخت دەکەینەوە سەر:
١- هێنانە پێشەوەی ژنان: پێویستە ژنان وەک نیوەی کاریگەری کۆمەڵگە، لە ناوەندە بڕیاردەرەکان و کایە سیاسییەکاندا ڕۆڵی شایستەیان پێ بدرێت و بەربەستە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی بەردەمیان لاببرێن.
٢- پاراستنی مافەکان: دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و یاسایی بۆ ژنان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە توندوتیژی و نادادییەک، لە کارە لەپێشینەکانی بزوتنەوەکەمانە.
٣- یەکسانی و دەرفەت: ئایندەی کوردستان پێویستی بە توانای ژنانە لە بوارەکانی ئابوری، زانستی و ڕۆشنبیریدا؛ بۆیە دەبێت دەرفەتی یەکسان بۆ گەشەپێدانی بەهرەکانیان بڕەخسێنرێت.لەم ڕۆژەدا، سەری ڕێز بۆ شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و ئەو ژنانە دادەنەوێنین کە لە پێناو شکۆ و سەربەستیی مرۆڤایەتیدا گیانی خۆیان بەخشی.سڵاو لە ژنانی کوردستان..بەرز و شەکاوە بێت تێکۆشانی ژنان بۆ یەکسانی و دادپەروەری.
ناوەندی بڕیاری بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان٨ی مارسی
٢٠٢٦
گهڕان بۆ بابهتی هاوشێوه
پەیامی بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان بەبۆنەی ٨ی مارس