ههواڵ
بانگەواز بۆ بونیادنانی داهاتوو بانگهێشتنامەی بزووتنەوەی ئایندە
Ahura
4 مانگ و 22 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 14 خولهک لهمهوپێش
18144 جار خوێنراوهتهوه
بانگەواز بۆ بونیادنانی داهاتوو بانگهێشتنامەی بزووتنەوەی ئایندە
بانگەواز بۆ بونیادنانی داهاتوو بانگهێشتنامەی بزووتنەوەی ئایندە
بۆ هاووڵاتیانی تینووی ئازادی
هاونیشتمانیانی خۆڕاگر
لاوان، ژنان وهەموو چین و توێژەکان و تێکۆشەرانی ڕێگەی ڕزگاری،
ئێران و کوردستان لەبەردەم وەرچەرخانێکی مێژوویی گەورەدان. سیستمی ستەمکار و چەقبەستووی ئێستا، چیدی ناتوانێت وەڵامدەرەوەی ویست و داخوازییەکانی خەڵک بێت و نیشانەکانی داڕمان لە هەموو کایەکاندا دەردەکەون.
لەم ساتەوەختە هەستیارەدا، تەنها "ڕێکخراوەیی" و "کارامەیی مەیدانی" دەبنە گەرەنتی بۆ ئەوەی گۆڕانکارییەکان بەرەو ئاراستەی دابینکردنی مافە نەتەوەیی و دیمۆکراتییەکانمان بڕۆن.
بزووتنەوەی ئایندە، وەک هێزێکی سیاسیی مەیدانی و خاوەن پڕۆژە، بە ئامانجی ڕێکخستنی تواناکانی ناوخۆ و ئامادەکاری بۆ قۆناغی گۆڕانکاری، داواتان لێدەکات ببنە بەشێک لەم کاروانە. ئێمە تەنها کار بۆ "گۆڕینی دەسەڵات" ناکەین، بەڵکو پڕۆژەی بونیادنانی "ئایندەیەکی دادپەروەر"مان بەدەستەوەیە.
بۆچی پەیوەندی بە بزووتنەوەی ئایندەوە بکەیت؟
پڕۆژەی ڕوون و زانستی: ئێمە خاوەنی نەخشەڕێگایەکی وردین بۆ بەڕێوەبردنی وڵات و دابینکردنی مافەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی سیستمێکی دیمۆکراتیکدا.
هێزی مەیدانی و کردەیی: کار و چالاکییەکانمان لەسەر بنەمای واقیعی ناوخۆ و ڕێکخستنی جەماوەریی داڕێژراوە.
پێشەنگایەتی گەنجان و ژنان: ئێمە بڕوامان بە گۆڕینی کلتووری سیاسی و پێدانی دەور بەو توێژانە هەیە کە بزوێنەری سەرەکئ گۆڕانکارین.
چۆن دەتوانیت هاوکار و پشتیوان بیت؟
پەیوەندیکردن
گهڕان بۆ بابهتی هاوشێوه
بانگەواز بۆ بونیادنانی داهاتوو بانگهێشتنامەی بزووتنەوەی ئایندە