04 حوزەیران 2026
نوێترین
هه‌واڵ

ترەمپ لە مەراسیمی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ئاشتیی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا لە شاری کوالامپوری پایتەختی مالیزیا ئامادە بوو

Ahura 7 مانگ و 8 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌ 9951 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
ترەمپ لە مەراسیمی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ئاشتیی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا لە شاری کوالامپوری پایتەختی مالیزیا ئامادە بوو

ترەمپ لە مەراسیمی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ئاشتیی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا لە شاری کوالامپوری پایتەختی مالیزیا ئامادە بوو


ترەمپ لە مەراسیمی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ئاشتیی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا لە شاری کوالامپوری پایتەختی مالیزیا ئامادە بوو

بڕیارە ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ماوەی هەفتەیەک لە ئاسیا بمێنێتەوە دوای مالیزیا، ترەمپ سەردانی ژاپۆن و کۆریای باشووریش دەکات و کە چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ شی جینپینگی هاوتا چینییەکەیشی کۆببێتەوە و ئەگەریشی هەیە چاوی بە کیم جۆنگ ئوون، ڕێبەری کۆریای باکوور بکەوێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، دۆناڵد ترەمپ، لە چوارچێوەی گەشتەکەی بۆ ئاسیا و دوای گەیشتنی بە مالیزیا،  واژۆی لەسەر ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان هەردوو وڵات کرد و  ڕایگەیاند لەماوەی ئیدارەکەمدا، کۆتاییمان بە هەشتەمین جەنگ هێنا

وتیشی سەرکەوتوو بووین لە کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوان تایلاند و کەمبۆدیا، پیرۆزبایی لە سەرکردەکانی هەردوو وڵات دەکەم بە بۆنەی ڕێککەوتنی ئاشتی."
ترەمپ ڕوونیشی کردەوە، ئامانجمان وەستاندنی جەنگەکان و بەهێزکردنی ڕێگای ئاشتی و خۆشگوزەرانییە.

ڕێککەوتنەکە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی تایلاند ئانوتین چارنڤیراکویل و سەرۆک وەزیرانی کەمبۆدیا هون مانیت واژۆ کراوە.

ترەمپ بۆ ڕازیبوونی هەردوو وڵات بە ڕێککەوتنی ئاشتی و ڕاگرتنی جەنگ، کە بووەتە هۆی کوژرانی دەیان کەس و ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەس، هەڕەشەی زیادکردنی باجی لێکردوون.

تایلەند و کەمبۆدیا بە هەوڵ و نێوەندگیریی دۆناڵد ترەمپ کۆتاییان بە شەڕ و پێکدادانە سنوورییەکانی نێوانیان هێناوە و ڕێککەوتنێکی ئاشتی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان واژۆ دەکەن.

لاپه‌ڕه‌کانمان

چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت