04 حوزەیران 2026
نوێترین
هه‌واڵ

ماریا کۆرینا ماچادۆ سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا وەک براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٥ دەستنیشانکرا

Ahura 7 مانگ و 24 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌ 9602 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
ماریا کۆرینا ماچادۆ سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا وەک براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٥ دەستنیشانکرا

ماریا کۆرینا ماچادۆ سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا وەک براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٥ دەستنیشانکرا


ماریا کۆرینا ماچادۆ سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا وەک براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٥ دەستنیشانکرا

ماچادۆ وەک براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڤەنزوێلا لە ساڵی ٢٠٢٤ ناسێندرا، بەڵام لە دوای ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی نیکۆلاس مادۆرۆ و سەرکوتکردنی حکومەتەکەیەوە خۆی حەشارداوە.

کۆمیتەی نۆبڵ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، خەڵاتەکە بەخشراوە بە ناوبراو بەهۆی هەوڵە ماندوونەناسەکانی بۆ بەرەوپێشبردنی مافە دیموکراسیەکانی گەلی ڤەنزوێلا و خەباتی بۆ گواستنەوەی دادپەروەرانە و ئاشتیانە لە دیکتاتۆریەوە بۆ دیموکراسی

ماچادۆ، کەسایەتییەکی پێشەنگی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا، ساڵانێکە بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانی لەدژی حکومەتی نیکۆلاس مادۆرۆ، ڕووبەڕووی سنووردارکردن و فشارێکی بەرفراوان بووەتەوە. چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئامانجی دروستکردنی گواستنەوەیەکی ئاشتیانە و جەماوەرییە بۆ سیستەمێکی دیموکراسی لە وڵاتەکەیدا.

ئەو هەڵبژاردنە هیواکانی دۆناڵد ترەمپی تێکشکاند، کە چەندین جار ڕایگەیاندبوو کە شایەنی ئەو خەڵاتەیە بەهۆی "کۆتاییهێنان بە هەشت شەڕ لەنێویاندا هەوڵەکانی ئەم دواییەی بۆ ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و حەماس

کۆمیتەی نۆبڵ لە بەیاننامەکەیدا دەشڵێت ماچادۆ سەرەڕای هەڕەشە و بێبەشی سیاسی، بۆتە هێمای بەرخۆدانی مەدەنی و ئومێد بۆ گەلی ڤەنزوێلا

ئۆسلۆ 

لاپه‌ڕه‌کانمان

چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت