04 حوزەیران 2026
نوێترین
هه‌واڵ

بەردەوام دەبین بۆ نەهێشتنی مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

Ahura 9 مانگ و 3 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌ 12117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
بەردەوام دەبین بۆ نەهێشتنی مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

بەردەوام دەبین بۆ نەهێشتنی مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

بەردەوام دەبین بۆ نەهێشتنی مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

 

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ نەهێشتنی مەترسییەکانی کۆماریئیسلامی ئێران، هەموو بارمتەکان ئازاد دەکەین و حەماس لەناو دەبەین. ئەمانە دەستکەوتی گەورەن،دەستکەوتی زیاتریش لە پێشە

 

ناتانیاهو لەبارەی شەڕەکانی ئیسرائیل لەگەڵ بەرەی مقاوەمە دەدوێت و دەڵێت بەردەوام دەبین لەکارکردن بۆ نەهێشتنی مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

 

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دەستکەوتەکانی شەڕ،وتی: لەم دواییانەدا ئەندامێکی باڵای حەماسمان لەناوبرد، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر زۆربەی بەرپرسەباڵاکانی حوسییەکانمان کردە ئامانج، لە لوبنانیش هەر جارێک حیزبوڵڵا سەری هەڵبکات شەڕی دەکەین،هەروەها لە سوریاش چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئۆپەراسیۆنی سەربازیمان هەبووە.

 

بنیامین ناتانیاهۆ وتی کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر گەورەترین چالاکیی بۆ مانەوەی دەوڵەتی ئیسرائیللە دوای دامەزراندنیەوە ئەنجامدرا؛ ئێمە گورزی زۆر قورسمان لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران و پلانەکەیدا بۆ بەرهەمهێنانی 20 هەزار مووشەکی بالیستیکی بۆ بە ئامانجگرتنی ئیسرائیل. بەڵام ئەوان یەک شتیانبەدەست نەهێنا.

لاپه‌ڕه‌کانمان

چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت