04 حوزەیران 2026
نوێترین
هه‌واڵ

بەرپرسێکی ئەمریکی ترەمپ باشە و تۆزێکی تر یاری گۆڵف دەکات

Ahura 9 مانگ و 4 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌ 10952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
بەرپرسێکی ئەمریکی ترەمپ باشە و تۆزێکی تر یاری گۆڵف دەکات

بەرپرسێکی ئەمریکی ترەمپ باشە و تۆزێکی تر یاری گۆڵف دەکات

لە دوای ئەوەی لە پلاتفۆرمی ئێکس بەشێوازێکی بەرچاو باس کردنی مردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکیئەمریکا دەکرا

بەرپرسێکی ئەمریکی ترەمپ باشە و تۆزێکی تر یاری گۆڵف دەکات

 

ماڵپەڕە ئەمریکییەکان هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە هاشتاگی ترێند هاوکات بووە لەگەڵ هەڵەیەکیچاوەڕواننەکراو لە پەخشی ڕاستەوخۆی فەرمی کۆشکی سپیدا، کە پەیامێکی تێدابوو کە تێیدا هاتووە: "چاوەڕوان بن - بەم زووانە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەگەڕێینەوە".

 

ئەوانەی هاشتاگی "ترامپ باشە"یان بەکارهێنا، دەستیان کرد بە دووبارە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی پێشوویکە پەڵەی سەیر لەسەر دەستی دەرکەوتبوو، بەراوردیان کرد بەو پەڵانەی کە لەسەر دەستی شاژنئەلیزابێسی دووەم پێش مردنی دەرکەوتبوون، ئەمەش قسەی زیاتری لێکەوتەوە.

 

ئاکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە ڕایگەیاندووە، ترەمپ باشە و ئەم بەیانییە دەچێتە دەرەوە بۆیاری گۆڵف.

لاپه‌ڕه‌کانمان

چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت